Psalms 126

گۆرانی گەشتیاران.

1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،
وامان لێهات وەک خەون ببینین.
2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و
زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،
ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:
«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»
3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،
شادمان بووین.

4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،
وەک جۆگەکانی نەقەب
دەکەوێتە خوارووی فەلەستین، بۆیە لە زمانی عیبری بە واتای باشووریش دێت.‏
.
5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،
بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.
6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و
تۆو بۆ چاندن بار دەکات،
بە هەلهەلەوە دێتەوە و
بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.
Copyright information for CkbKSS